له دوای 16ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و دژه تیرۆری عێراق و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراق پارێزگای كه‌ركووك ده‌پارێزن و هه‌ر رۆژه‌و بریارێك ده‌رده‌چێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه هێزی سه‌ربازی له‌م سنووره ده‌سه‌پێنرێت.
فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركووك، به بڕیارێكى سه‌ربازیی، بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینى له‌ناو شارى كه‌ركووك له‌سه‌ر پرۆسه‌ى به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ده‌ركرد.
لیوا مه‌عن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: هه‌موو حزبه‌كان ئاگاداركرانه‌وه، كه دواى كۆتایی هاتنى به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان، هه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك، قه‌ده‌غه‌یه.
ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌ستكرا به پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ده‌ست و پێش دوو ڕۆژ كۆتایی پێهات، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامه‌كان ڕانه‌گه‌یاندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.