سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک یەکەمین سەرکۆماری سیستەمی سەرۆکایەتی لە تورکیا لە پەرلەمان سوێندی خوارد، له رێوره‌سمه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا به بانگهێشتێكی فه‌رمی ئه‌و وڵاته به‌شداره.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2018، له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، مه‌راسیمی سوێندخواردنی یاسایی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بۆ خولێكی نوێی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوره‌سمه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا به بانگهێشتێكی فه‌رمی ئه‌و وڵاته به‌شداره.
هه‌روه‌ها مه‌راسیمه‌كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆك و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتان و په‌رله‌مانتارانی توركیا و سه‌رجه‌م كاندیده‌كان به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوێندی یاسایی خوارد، بڕیاریشه دوای سوێندخواردنی ئه‌ردۆغان، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیا راده‌گه‌یه‌نرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.