پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە نووسراوێکی ساختە رایدەگەیەنێ، ئه‌و نووسراوه ساخته‌یه‌ى باس له رێككه‌وتن له باره‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆككۆمار له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه ده‌كات، دووره له راستییه‌وه و هیچ رێككه‌وتنێكى له‌و جۆره نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نووسراوێكى ده‌ستنووس بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه نوێنه‌رى پارتى و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه رێككه‌وتنیان كردووه و پارتى داواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى كردووه، بۆیە ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى فازڵ میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و نووسراوه هیچ بنه‌مایه‌كى هه‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، هاتووه، بۆ رای گشتى روونیده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ساخته‌یه و هیچ راستییه‌كى تێدا نییه و ئه‌وه شێوازێكى بێ ئه‌رزشه بۆ راوكردن له ئاوى لێڵدا.
هه‌روه‌ها هاتووه: به شێوه‌یه‌كى بنبڕانه ئه‌و چه‌واشه‌كارى و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه له بنه‌ڕه‌تییه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و لایه‌نه‌ى ره‌واج به‌و جۆره هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییه ده‌دات و رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه و دادگاییكردن بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.