به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 9ی ته‌مووزی 2018 ، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌ستابوو به كوشتی براكه‌ی .
ڕاشیگه‌یاند: ڕۆژی 2ی7ی 2018 ، هاوڵاتی ( ه ، م ،م ) له‌دایكبوی 1988 ، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌كی ئازادی له‌شاری سلێمانی به‌فیشه‌ك كوژرا .
له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌وتاوان و كه‌شف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوه‌كه و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری كوشتنه‌كه‌یه‌وه ، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی توانرا تۆمه‌تبار ( ه ، م ،م ) له‌دایكبووی 1990 ،ده‌ستگیر بكرێت .
ده‌شڵێت: تۆمه‌تبار به ده‌مانچه براكه‌ی خۆیی كوشتووه‌و له‌كاتی ڕوداوه‌كه‌دا هه‌ڵاتووه ، له ئێستاشدا تۆمه‌تبار له به‌رده‌م دادوه‌ر دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی به‌نده .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.