په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه یاسا له‌وانه‌ش پرسی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه بڕیاره له 30 مانگی ئه‌یلولی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت كۆبووه‌وه.
به پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستی پێكردووه كه میوانداریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان كرد و تێدا سه‌رۆكی كۆمیسیۆن و كۆمیسیاران روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌روو.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی پێی راگه‌یاندین كه له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، 260 هه‌زار ناو له تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌رهێندراون و هه‌روه‌ها بڕی 29 ملیار و 250 ملیۆن دینار داوا كراوه بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه ده‌كاته له 30ی له سه‌دای ته‌رخان كراوه بۆ دابینكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی كه بڕیار بوو به‌و شێوازه هه‌ڵبژاردن بكرێت .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: كه كۆمیسیۆن تۆمارێكی نوێیان دروست كردووه كه جیاوازتره له ئه‌وی پێشووتر و زیاتر له 1700 كاتژمێر كاری له‌سه‌ر كراوه و ناوی دووباره و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆره ده‌رهێندراون.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، پەرلەمانی کوردستان ئه‌مڕۆ چوار تەوەر دەخاتە بەر باس، کە بریتین له:
یه‌كه‌م: خوێندنەوەی بیرۆکەیەک لەبارەی کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیاران.
دووه‌م:خوێندنەوەی یەکەمی سێ پرۆژەیاسا لەبارەی بەکرێدانی خانووبەرە ، رێگاوبان و تاپۆکردنی زەوییە زێدەڕۆییەکان.
سێیه‌م: گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30ی 9ی 2018 به‌میوانداریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان.
چواره‌م: گفتوگۆکردن لەبارەی پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.