له‌دوو ڕۆژى رابردوو له‌قه‌زای شه‌قڵاوه‌ى سه‌ر به‌پارێزگاى هه‌ولێر 210 بولبول به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له‌ناوچه‌كه و نه‌بوونى خۆراك دووچاری مردن ده‌بنه‌وه .
محسن قەسرۆکەیی میدیـاکار وچـاڵاکـوانی بواری تەندروستی وژینگە له قەزای شەقڵاوە به‌كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، لە دوو ڕۆژی ڕابردوو وەک چاڵاکوانێک ڵە بواری تەندروستی و ژینگە بە دووا داچوونم کرد تەنها ڵەوماوەی دوو ڕۆژ 300 بولبول ڕاوکراون ڵە ڵایەن دوو ڕاوچی (کوردی ڕۆژئاوا ـ سوری)
بە داخەوە بە هۆی پڵەی گەرماو نەبوونی خۆراک 210 بوڵبول مردوون ، دوای دەستگیرکردنی ڕاوچیەکان 90 بولبول ئازاد کراون ڵە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە ..
ئه‌و چاڵاكوانه داوا له قایمقامیه‌تی قەزای شەقڵاوە و چاڵاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژینگە پارێزی دەکات ، هەڵمەتێکی نیشتیمانی و ژینگەیی ئەنجام بدەن و ڕاوچیەکان دەستگیر بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە ڕاوکردنی (بولبولە) دەنگ خۆشەکانی شەقڵاوە و ناحیەکان و گوندەکان ،چونکە رۆژانە کەسانێک خەریکی ڕاوکردنی بولبولن ئەو ژینگەو سروشتە جوانە دەشێوێنن ، بولبولەکان دەفرۆشن و بازرگانی پێوە دەکەن ڵە پێناو نرخێکی کەم .
ناوبراو له‌كۆتادا داوا ده‌كات ، تکایە فریای بولبولەکان بکەون چونکە بولبول وباڵندەکان بە گشتی سامانێکی ژینگەیی گرنگ وبەنرخن ڵە نێو سروشت و ژینگەی کوردستان .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.