Erbil 3°C دووشەممە 24 شوبات 17:30

لە سلێمانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێن بەربوون دەکرێت

هەموو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتە بەر
کوردستان TV
100%


وەك هەنگاوێك بۆ رێگری كردن لە " تای خوێن بەربوون" لە سلێمانی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان قەدەغەدەكرێت و هەر كەسێك سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە  
رۆژی دووشەممە 9 تەموزی 2018, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكاندا كۆبووەوە و هەنگاوەكانی رێگری كردن لە "تای خوێن بەربون" تاوتوێ كرا و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە درا, لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند هەرچەندە خۆشبەختانە تائێستا هیچ حاڵەتێكی تای خوێن بەربوون لە سلێمانی تۆمار نەكراوە, بەڵام ئامادەكاری پێشوەخت و پێویست گیراوەتەبەر بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی "تای خوێن بەربوون" ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەهاماهەنگی  هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی تیمی تایبەت بۆ رێگری كردن لە نەخۆشییەكە پێكدەهێندرێت , ئاوات محەمەد ووتیشی یەكێك لە هەنگاوەكان قەدەغەكردنی گۆشتی سەرشەقامەكان دەبێت كە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدا نیەو بەیەكێك لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دادەنرێت ,  لەبەر ئەم هۆكارە رێگری تەواو لە فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان دەكرێت و هەر كەسێك سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە , قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: لیژنەهاوبەشەكان و تیمەكانی پۆلیسی و هێزە ئەمنیەكانی تر بەبەردەوامی لەئەركدا دەبن بۆ رێگری كردن لەو كەسانەی كە ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان سەردەبڕن و گۆشتەكەی دەیفرۆشن , 
دەربارەی هەنگاوەكانی تر بۆ رێگری كردن للە سلێمانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێن بەربوون دەكرێت

وەك هەنگاوێك بۆ رێگری كردن لە  "تای خوێن بەربوون" لە سلێمانی فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان قەدەغەدەكرێت و هەر كەسێك سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەكرێتەوە , 
رۆژی دووشەممە 9 تەموزی 2018, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكاندا كۆبووەوە و هەنگاوەكانی رێگری كردن لە  نەخۆشی"تای خوێن بەربون" تاوتوێ كرا و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە درا, لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند هەرچەندە خۆشبەختانە تائێستا هیچ حاڵەتێكی تای خوێن بەربوون لە سلێمانی تۆمار نەكراوە, بەڵام ئامادەكاری پێشوەخت و پێویست گیراوەتەبەر بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی "تای خوێن بەربوون" ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەهاماهەنگی  هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی تیمی تایبەت بۆ رێگری كردن لە نەخۆشییەكە پێكدەهێندرێت , ئاوات محەمەد ووتیشی یەكێك لە هەنگاوەكان قەدەغەكردنی گۆشتی سەرشەقامەكان دەبێت كە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدا نیەو بەیەكێك لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون دادەنرێت ,  لەبەر ئەم هۆكارە رێگری تەواو لە فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان دەكرێت و هەر كەسێك سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە , قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: لیژنەهاوبەشەكان و تیمەكانی پۆلیسی و هێزە ئەمنیەكانی تر بەبەردەوامی لەئەركدا دەبن بۆ رێگری كردن لەو كەسانەی كە ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان سەردەبڕن و گۆشتەكەی دەیفرۆشن , 
دەربارەی هەنگاوەكانی تر بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی "تای خوێن بەربوون" ئاوات محەمەد ووتی:ئامادەكاری پێویست كراوە و  هەموو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتە بەر , لە زۆربەی شوێنەكان بەتایبەت ئەو ناوچانەی كە ئاژەڵی تێدا بەخێو دەكرێت تیمەكانی خۆپاراستنی تەندروستی دەرمانی تایبەت بە لەناوبردنی مێرووە زیان بەخشەكان  دەڕژن و بەهەموو رێگەیەك رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە دەكرێت .
دادەروەر / سەلاحەدین لەتیف داواكاری گشتی سلێمانیش رایگەیاند : فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقامەكان لەرووی یاساییەوە تاوانەو هێزەكانی پۆلیس  دەستەڵاتی تەواویان هەیە ئەو كەسانە دەستگیر بكەن و رووبەڕووی دادگایان بكەنەوە .


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.