Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:42

به‌ هه‌زاران ئاواره‌ی سوریا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان

له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێردا زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه
به‌ هه‌زاران ئاواره‌ی سوریا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان
کوردستان TV
100%

دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزیسۆنی ئه‌م وڵاته‌ بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاگربه‌ست، به‌ هه‌زاران دانیشتووی ره‌سه‌نی پارێزگای درعا كه‌ به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ ئاواره‌ ببوون به‌ره‌و شار و گونده‌كانی خۆیان رۆیشتنه‌وه‌.

دوای دوو هه‌فته‌ بۆردومانی قورس و گوشاری سیاسیی، له‌ ئه‌نجامدا شه‌وی هه‌ینی رابردوو ئۆپۆیزیسیۆنی سوریا كه‌ له‌ پارێزگای درعا خۆڕاگریی و به‌رگرییان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشارانه‌دا ده‌كرد، ناچار بوون مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ست قبوڵ بكه‌ن. 

ئه‌م رێككه‌وتنه‌ كه‌ دوای دانووستانی روسیه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا به‌ ئه‌نجام گه‌یشت، ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ به‌رهه‌ڵستكارانی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌یانتوانیی له‌ به‌رامبه‌ر گوشاره‌كاندا خۆڕاگریی بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی جه‌نگ و پێكدادانه‌كان و بۆردومانه‌كان له‌ پارێزگای درعا 325 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و به‌شێكی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ئاوارانه‌ به‌شێوه‌ی كاتیی له‌ سنووری ئورده‌ن جێگیركراون. به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.

تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 24 كاتژمێردا زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌ 13 گوند و شارۆچه‌كه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای درعا.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.