Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 20:25

ئاگربەست لە باشووری سوریا ڕاگەیەندرا

هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان چەکەکانیان دادەنێن
کوردستان TV
100%

ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنی ڕووسیادا ئاگربەستیان لە باشوری سوریا ڕاگەیاندووە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش چەکەکانیان دادەنێن.

ئیبراهیم جەباوی، وتەبێژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایگەیاند، بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بە چەند قۆناغێک چەکەکانیان دادەنێن و هێزی پۆلیسی سەربازی ڕوسیش لە نزیک سنوری ئوردن بڵاودەکرێنەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا شارۆچکەی نەسیب و تەفس و نەعیمەی لە باشوری سوریا بۆردومانکردووە و ١٠ بۆمبی بەرمیلی لە شاری دەرعا خستووەتەخوارەوە.

فەرماندەیەکی سوپای سوریاش کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ڕۆیتەرزی وتووە، هێزەکانی سوپا لە سنوری ئوردن نزیکبوونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ ئیسرائیل هۆشداری دەداتە سوریا و روسیا و ڕایگەیاند، ئەگەر هێزەکانیان لەنزیک جۆلان کە لەسەر سنوری ئیسرائیلە بڵاوبکەنەوە ئەوا هێرش دەکەنە سەر سوپای سوریا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.