Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:34

رووسیا رێگره‌ له‌ گه‌یشتنی کاروانی یارمه‌تی مرۆیی بۆ باشووری سوریا

له‌م ماوه‌یه‌دا 325 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ بوونه
رووسیا رێگره‌ له‌ گه‌یشتنی كاروانی یارمه‌تی مرۆیی بۆ باشووری سوریا
کوردستان TV
100%

رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 5ـی 7ـی 2018، له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ گه‌یاندنی كاروانی یارمه‌تی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی گه‌مارۆدارو له‌ باشووری سووریا، نوێنه‌ری رووسیا له‌و رێكخراوه‌ رێگری كرد ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌یه‌ك له‌و بواره‌دا ده‌ربكات. 

به‌پێی زانیاری له‌ رۆژانی رابردوو هێرشه‌كانی رووسیا و رژێمی سوریا له‌ دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌و ناوچه‌یه‌ زیاتر بوون‌. 

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای هه‌ردوو وڵاتی كوێت و سوید، داوای له‌ رووسیا كرد كه‌ رێگری نه‌كه‌ن له‌ گه‌یاندنی كاروانی یارمه‌تیه‌ مرۆیییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنووره‌كانی نێوان سوریا و ئوردن. 

هاوكات داواشیان كردووه‌ كه‌ رێگه‌ به‌و خه‌ڵكه‌ سڤیله‌ بدرێت كه‌ ئه‌و ناوچه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ به‌جێ بێڵن، به‌ڵام رووسیا ئه‌م داوایه‌ی ئه‌وانی ره‌ت كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی  ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ‌‌هیچ بڕیارێكی دیاریكراوی نیه‌ رێگه‌ به‌وه‌ نادات. 

جێی ئاماژه‌یه‌ پێشووتر ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو كه‌ 750 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر مه‌ترسی هێرشه‌ سه‌ربازیه‌كاندان و هاوكات له‌م ماوه‌یه‌دا 325 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ بوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.