Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 20:55

ئه‌ژده‌ر پاش 9 ساڵ جارێکی دیکه‌ ده‌رده‌که‌وێته‌وه‌

جگه‌ له‌م گۆرانییه‌ ژماره‌یك به‌رهه‌می دیكه‌ی ئاماده‌یه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ئه‌ژده‌ر وه‌هبی " دوای 9 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ بواری هونه‌ر ، له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی تازه‌یه‌ به‌ ناوی " خۆشمده‌وێیت " .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی " لێم ببووره‌ " ئه‌وه‌ ماوه‌ی 9 ساڵ ده‌بێت له‌ كاری هونه‌ری دووركه‌وتۆته‌وه‌ و هیچ به‌رهه‌مێكی پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی نه‌كردووه‌ .

گۆرانی" خۆشمده‌ێیت " به‌ شێوازێكی تازه‌ و جیاواز له‌ شاری سلێمانی كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و بریاریشه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاویبكاته‌وه‌ .

ئه‌ژده‌ر وه‌هبی جگه‌ له‌م گۆرانییه‌ ژماره‌یك به‌رهه‌می دیكه‌ی ئاماده‌یه‌ و به‌ نیازه‌ به‌ شێوه‌ی جیاجیا بڵاویان بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كاری وێنه‌گرتنیان بۆ ئه‌نجامده‌دات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.