Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 20:22

هونه‌ر دووه‌مین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بڵاوده‌کاته‌وه‌

ئازاری دڵ یه‌كه‌م به‌رهه‌می " هونه‌ر محه‌مه‌د " بوو
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژ " هونه‌ر محه‌مه‌د " دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له‌ ژێر ناوی  " ئازاری دڵ " كه‌ ته‌نیا به‌ شێوه‌ی ده‌نگ بوو ، ئێستا ئاماده‌كاری بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هونه‌ری ده‌كات .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ ئاشكرایده‌كات ، ماوه‌یه‌كه‌ كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی كلیپێكی گۆرانی  به‌ ناوی " ناتوانین " ده‌كات ، هه‌ڵوێست محه‌مه‌د تێكست و میلۆدی ئه‌م گۆرانییه‌ی ئاماده‌كردووه‌ و " ئه‌فشین شوكری " یش كاری ئه‌رێنجمێنتی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ بڵایبكاته‌وه‌ .

هونه‌ر جگه‌ له‌ گۆرانی " ناتوانین " كارێكی دیكه‌شی به‌ ناوی " با لێره‌بم " ئاماده‌یه‌ ، به‌لام دواتر بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

هونه‌ر محه‌مه‌د له‌ شار هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایك بووه‌ و برای هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "هه‌ڵوێست محه‌مه‌د" ه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.