Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:39

کوڕی ئه‌بو به‌کر به‌غدادی کوژرا

ناوى حوزەیفە بەدری یه‌
کوردستان TV
100%


ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماق، كه‌ زمان حاڵی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌، پشتڕاستی كرده‌وه‌، كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی دوێنێی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای حومسى سووریا، كوڕی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كوژراوه‌.

پێشتریش چه‌ندین جار ده‌نگۆی كوژرانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی بڵاوببۆوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌ ژیاندا ماوه‌ و له‌ ناوچه‌ بیابانه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا ده‌ژی،.

جێی ئاماژه‌یه‌ واشنتۆن به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پاداشتی بیست و پێنج ملیۆن دۆلار وه‌ك خه‌ڵات ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر شوێنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش. 

ئاژانسی ئه‌عماق بڵاویكردۆتەوە، لەشاری حەمسی سوریا (حوزەیفە بەدری) كوڕی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی گروپەكەیان كوژراوە.

داعش باسی لەچۆنییەتی كوژرانی كوڕی بەغدادی نەكردووە، تەنها وێنەیەكی ناوبراویان بڵاوكردۆتەوە كە چەكێكی پێیە.

تێزانین تاكو ئێستا جێگەی بەغدادی دیارنییە، بەڵام داعش رایگەیاندووە، تاكو ئێستا ناوبراو لەژیاندایە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.