بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بهڕێز مامۆستا محەمەد مەلا عەبدولڕەحمان وەرتێ
بە دڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا و كەسایەتی ئاینی دیاری دەڤەری باڵەكایەتی(مەلا عەبدولڕەحمان وەرتێ)مان پێگەیشت.
مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان وەرتێ، نموونەیەكی مەزنی كەسایەتی ئاینی دەڤەری باڵەكایەتی بوو، لە رێگەی خزمەتكردن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وەك ئەندامێكی دیاری لێژنەی فتوای سۆران رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە بۆ ناساندنی بنەما دروستەكانی ئیسلامەتی و نیشتمانپەروەری.
هاوبەشیی خەممان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و دۆست و مامۆستایانی ئاینی دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت و مامۆستای خوالێخۆشبوو مەلا عەبدولڕەحمان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا الیه راجعون
مهكتهبی سهرۆك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.