شانۆگەری شارە مێروولە لە نووسین و دەرهێنانی (هەڵمەت محەمەد) ـە و نواندنی تریفە ئەحمەد ـ ئارینا محەمەدیان ـ هاوکار بلباس ـ هیمن داباگیان ـ ئاوێنە ئاڵا ـ سەیفوڵا شابان ـ هەلمەت محمەد ـ دەرون گۆنا ئەحمەدە.
ئەو شانۆگەرییە باس لە کلتووری ڕەسەنی کوردستان دەکات ، شانۆکارانیش لە کاتی نمایشەکەدا ئامانجیان زیاتر ناساندنی نەورۆزی کوردان بووە لە وڵاتی سویدا.
ناوەڕۆکی ئەو شانۆگەرییە باس لە سەردەمی ھەڵبژاردنی میر دەکات لە نێو کورددا کە بە شێوەی ھەڵبژاردنێکی نێوخۆیی و دیموکراتی دا دیاری دەکرێت،. بەلام ئێمە لەو بەرھەمە شانۆییەدا ئەم ساڵ میر هەڵنابژێرین بەڵکو، شازادە هەڵدەبژیرین، لە بەر ئەوەی هیچ جاوازیەک لە نێوان پیاو ژندا نەمێنێت .
جگە لهمه پەیامێکی دیکەمان پێیە کە ئەویش ئەوەیە، هەر چوار پارچەی کوردستان دەبێت دەست بخەنە دەستی یەکەوە، ئەگینا قەت نابین بەخاوەن وڵاتی خۆمان، ھەر بۆیە کاوەی ئاسنگەرمان هێنایەوە ئەم جیلەی ئێستاوە، ئەویش گرنگی ئەدات بە گەنجەکانمان، هاوار بە گەلو نیشتمان دەکات دەبێت هەموومان دەست بەین بە دەستی یەکەوە تاکو سەرکەوین بەسەر کێشەکانماندا .
سامی کاکه - ههولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.