Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:33

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی ڕەتکردەوە 

بە نایاسایی و نادەستوری زانیوه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 25-6-2018 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی ڕەتکردەوە و بە نایاسایی و نادەستوری زانیوه‌.

بە گوێرەی بەڵگەنامەی تایبەتی دادگای فیدراڵی کە بڕیاری لە بارەی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان داوە ، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بڕیارانەی کە دوای 45 ڕۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە لە پەرلەمان دەردەچن هیچ پشتیوانییەکی دەستورییان نییە و بڕیارەکان نابێت لە 30 ڕۆژ تێپەڕ بکات.

ماوەی یاسایی پەرلەمان لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت، بەڵام ئەم هەفتەیە لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنەکان کرا و تیایدا تەمەنی پەرلەمان درێژکرایەوە تا ئەو کاتەی پرۆسەی جیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان تەواو دەبێت.

بڕیاریشە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو جارێکی تر پەرلەمان کۆبێتەوە بۆ تەواوکردنی خویندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە و بەرلەوەی دەنگدانی کۆتایی لە سەر بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.