گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری باكووری كوردستان " گۆلده‌ن ئێرئاسلان " دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كاركردن له بواری نواند و فیلم ، له ئێستاد سه‌رقاڵی تۆماركردن و ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی تازه‌ی گۆرانییه به هه‌ردوو زمانی كوردی و توركی .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌رێك له توركیا و باكووری كوردستان ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد ،به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه و سه‌ركه‌وتنێكی باشی تێدا به‌ده‌ستهێناوه و هه‌وادارێكی باشی له‌م بواره‌دا په‌یدا كردووه .
گۆلده‌ن ئاشكرایده‌كات ، ئێستا به به‌رهه‌مهێنان و رێكخستنی كاره‌كانی ئه‌لبوومێكی تازه خه‌ریكه ، كه له ژماره‌یه‌ك تراكی گۆرانی توركی و كوردی به زاراوه‌ی كرمانجی پێكهاتووه و بریاره به‌م نزیكانه بڵاویبكاته‌وه .
گۆلده‌ن ئێرئاسلان له ساڵی 1995 له شاری دیار به‌كر له باكووری كوردستان له دایك بووه و دوای په‌یداكردنی ناوبانگ له بواری نواندن و به‌شداری له به‌رهه‌می فیلم‌دا ، ێستا خه‌ریكه به هۆی گۆرانییه‌وه ناوبانگی زیاتری ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.