هه‌ولێر -كوردستان تیڤی
جوتیارێكی كوردی كاكه‌یی له گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی گوێڕ كوله‌كه‌یه‌كی گه‌وره به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌ڵێت یه‌كه‌م جاره به‌رهه‌مێكی به‌و قه‌باره گه‌وره و كێشه زۆره‌وه له كێڵگه‌كه‌مان به‌رهه‌م بێت.
"شێروان ئیبراهیم كاكه‌یی" پیشه جوتیار، كه خه‌ڵكی گوندی سفه‌ییه له شاره‌دێی گوێری سه‌ر به قه‌زای مه‌خموور، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 24/6/2018 بۆ یه‌كه‌مجار كوله‌كه‌یه‌كی قه‌باره گه‌وره‌ی 30 كیلۆییم له كێڵگه كشتووكاڵییهكهمان لێكرده‌وه كه تا ئێستا به‌رهه‌می به‌و جۆره له گونده‌كه‌مان به‌رهه‌م نه‌هاتووه.
ده‌شڵێت: باوك و باپیرم جوتیار بوون و چه‌ندین ساڵه كار له‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه كشتووكاڵییه ده‌كه‌ن به‌ڵام تاوه‌ك و ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مێكی ئاوا گه‌وره له گێڵگهكهماندا به‌رهه‌م نه‌هاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.