Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:33

چوار ملیار دۆلار بۆ پێدانی قه‌رزی بچووک به‌ هاووڵاتیان ته‌رخان ده‌کرێت

بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی بچووكی پێ بكه‌ن
کوردستان TV
100%

بانكی ناوه‌ندیی عێراق پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه‌ كه‌ چوار ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قه‌رز بیده‌ن به‌ بانكه‌كان و له‌ رێگه‌ی ئه‌مانیشه‌وه‌ بدرێت به‌هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی بچووكی پێ بكه‌ن .

زانكۆی"ئه‌ربیل"ی نێوده‌وڵه‌تی كۆنفڕانسێكی ئابووری به‌ناونیشانی "رۆڵی بانكی ناوه‌ندی له‌ به‌دیھێنانی گشتگیریی دارایی" سازكرد.

له‌باره‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌وه‌ فه‌رھاد كاكه‌یی، مامۆستای زانكۆی "ئه‌ربیل"ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه‌: ئه‌م كۆنفڕانسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق پڕۆژه‌یه‌كی ھه‌یه‌ كه‌ قه‌رز بدات به‌ بانكه‌كانی عێراق و له‌ رێگه‌ی ئه‌مانیشه‌وه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ بدرێت به‌ ھاووڵاتییانی عێراق، ئه‌مه‌ له‌وه‌یه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ له‌ پڕۆسه‌ی ئابوورییدا نیین، یان نه‌دارن، یان باری ئابوورییان خراپه‌ هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك بن له‌ پڕۆسه‌ی ئابووریی وڵات نه‌وه‌ك ببن به‌ بارێك به‌سه‌ر ئابووریی وڵاته‌وه‌.

له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونیشیكردۆته‌وه‌ :بانكی ناوه‌ندیی عێراق پڕۆژه‌یه‌كی ھه‌یه‌ كه‌ چوار ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قه‌رز بیده‌ن به‌ بانكه‌كان و له‌ رێگه‌ی ئه‌مانیشه‌وه‌ بدرێت به‌ھاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی بچووكی پێ بكه‌ن و بتوانن باری دارایی خۆیان چاك بكه‌ن و چیتر نه‌بنه‌ بارێك به‌سه‌ر ئابووریی وڵاته‌وه‌.

ده‌شڵێت: ئێمه‌ وه‌كو ناوه‌ندێكی زانستی هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین هاوكاربین له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و بانكه‌كان و خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییانه‌ی هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ی پڕۆژه‌ی بچووك بگات به‌خه‌ڵك و باری ئابووری به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.