سه‌رۆك بارزانى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی پێشمەرگە و کادیری ماندوونەناسی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان خوالێخۆشبێت (مەلاحاجی دێلۆیی) برۆسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ى كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-
خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو مەلاحاجی دێلۆیی.
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و کادیری ماندوونەناسی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانمان پێ گەیشت.
لەم بۆنه خەمناکەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.
له خوای گه‌وره داواكارم گیانی کاک مەلاحاجی بخاته به‌ر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون.
مسعود بارزانی.
٢١ـی٦ـی٢٠١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.