Erbil 25°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 03:31

رۆناڵدۆ به‌باشترین یاریزانى یاری نێوان پورتوگال - مه‌غریب ده‌ستنیشانکرا

له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ ، له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌مى جامه‌كه‌ ، له‌یاری دووه‌میان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال و مه‌غریب رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 

له‌ویاریه‌دا پورتوگال به‌گۆلێكى ڕۆناڵدۆ سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر مه‌غریبدا تۆمار كرد ، براوه‌بوونى پورتوگال له‌دوای ئه‌وه‌ دێت له‌یاری پێشوویان له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا دووچاری یه‌كسان بوون هاتن به‌ئه‌نجامى سێ گۆل بۆ هه‌ردوولا ، له‌و یاریه‌دا پورتوگال به‌سه‌ركردایه‌تى رۆناڵدۆ سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد له‌یاری دووه‌میان ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكى باشه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌قۆناغى داهاتوو . 


له‌دوای ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد ، ڕۆناڵدۆ به‌باشترین یاریزانى یاریه‌كه‌ دیاری كرا و ڕێزى لێنرا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌ى له‌یاریه‌كه‌ پێشكه‌شى كرد . 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.