له ئاكامی په‌لاماری مووشه‌كی كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجامدرا له شارۆچكه‌ی چوكورجا سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری، دوو سه‌ربازی توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای هه‌كاری-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، كاتژمێر 10:30 له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه له به‌رزایی دۆڵابارهنهوه به مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی سه‌ر به‌رزایی هاركابیریمی گوندی ئوزونده‌ره سه‌ربه شارۆچكه‌كه هاتووه‌ته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌و هێرشه‌دا، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌ربازێكیش برینداربووه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.