له ئاكامی بارینی باو بۆرانێكی به‌هێز و دروست بوونی لافاو له شاری مه‌ره‌شی وڵاتی توركیا دایكێك و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
باو بۆرانێكی به‌هێز باڵی به‌سه‌ر شاری مه‌ره‌ش داگرت و به‌هۆیه‌وه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناوه‌ندی شاری مه‌ره‌ش لافاو دروست بوو.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش دایكێك و دوو منداڵ كه له‌ماڵه‌وه گیریان خواردبوو، به‌هۆی لافاوه‌وه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان ژێر ئاو كه‌وتن و گیانیان له‌ده‌ستدا.
جگه له‌مه‌ش هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه چه‌ندین زیانی ماددی به‌ر شاره‌كه كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.