Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:24

سەدر سێ ڕۆژ مۆڵەت دەداتە حکومەت

بۆ ئاشکرا کردنی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر
کوردستان TV
100%


موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر رایگەیاند سێ ڕۆژ مۆڵەت دەدات بۆ پێکهێنانی لیژنە لەبارەی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدر و ئاشکراکردنی ڕاپۆرتی خۆیان لەوبارەیەوە.

لەبەیاننامەیەکدا نوسینگەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند موقتەدا سەدر پرسە و سەرەخۆشی لە دانیشتووانی ناوچەی سەدر دەکات و بە تووندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە دەکات.

هاوکات داوایان لێدەکات ئارام بن و دانبەخۆیاندا بگرن، بوار نەدرێتە دووژمنان دەرفەت بقۆزنەوە بۆ تێکدانی هەر باشبوونێکی دۆخی ئەمنی و سیاسی.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە موقتەدا سەدر داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات لەوبارەیەوە و دەبێت لیژنەکەش لەماوەی سێ ڕۆژدا راپۆرتی خۆی ئاشکرا بکات.

ئێوارەی دوێنی تەقینەوەیەکی بەهێز لەناوچەی سەدری بەغدا ڕویدا و بەهۆیەوە 20 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەس بریندار بوون.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.