Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:45

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر نەجمەدین کەریم کرد

دەستگیركردنی پارێزگاری شەرعیی كەركووك بە فیتی خیانەتكارانی 16 ـی ئۆكتۆبەرە و درێژەی ھەمان خیانەتە
کوردستان TV
#6 #7
100%


ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.

ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی 6ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری شەرعیی كەركووك كرد.

لە دیدارەكەدا لەبارەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و دوایین پێشهاتەكان و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی ئاییندەی عێراق هەڵسەنگێندرا.

ھەروەھا باسی بڕیاری دەستگیركردنی دكتۆر نەجمەدین كەریم كرا و دەركەوت ئەو دادوەرەی بڕیاری دەستگیركردنی بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی دەركردبوو، ھەر ئەویش بڕیاری دەستگیركردنی پارێزگاری شەرعیی كەركووكی دەركردووە و ئەوەش بە فیتی خیانەتكارانی 16 ـی ئۆكتۆبەرە و درێژەی ھەمان خیانەتە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.