Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 17:17

هێزی ئاسمانی عێراق پێگه‌یه‌کی داعشی له‌ناو خاکی سووریا بۆردومانکرد

فڕۆكه‌كانی جۆری F16
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ هێزی ئاسمانی عێراق پێگه‌یه‌كی داعشیان له‌ناو خاكی سووریا خاپووركردووه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، فڕۆكه‌كانی جۆری F16 بۆردومانی باره‌گایه‌كی داعشی له‌ ناوچه‌ی هه‌جین له‌ناو خاكی سووریا بۆردومان كرد.

ئه‌م بۆردومانكردنه‌ دوای كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌ك دێت له‌ كردنه‌ ئامانجی پێگه‌یه‌كی داعش له‌ هه‌مان ناوچه‌دا له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی داعش و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ هۆی بۆردومانه‌كه‌ كه‌توونه‌ته‌وه‌، ئاشكرا نه‌كردووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.