Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:28

‌مه‌سعود حه‌یده‌ر: دوای هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ری پێکدادانی چه‌کداری هه‌یه‌

حه‌یده‌ر: ھەر گۆڕانکاریەک لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نارازیبوونی لیستە گەورەکانی لێدەکەوێتەوە
کوردستان TV
100%


ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باس له‌ كاردانه‌وه‌كانی دوای بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ھەر گۆڕانکاریەک لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نارازیبوونی لیستە گەورەکانی لێدەکەوێتەوە و پرۆسەکە ئاڵۆزتر دەکات و ئه‌گه‌ری پێكدادانی چه‌كداری زیاد ده‌كات.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ "فه‌یسبوك" نووسینێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بەدەر لە ھەموو ئەو ئیجرائات و ململانێیانەی ھەیە لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقی، ھەموومان پاڵپشتی ئەوەین کە راستیه‌کان بۆ رای گشتی روون بێت و ھەر کیانێکی سیاسی بە قەبارەی خۆیەوە بچێتە پەرلەمان". 

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: "لێرە بەدواوە ململانێی یاسایی و دەستووری دەستپێدەکات و لە سەرەتای مانگی حەوتی 2018 دەبێت پەرلەمانی نوێ سوێندی یاسایی بخۆن، ئەگەرنا عیراق ئەکەوێتە بۆشایی دەستوری و پەرلەمانی نابێت". 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ھیچ کۆمسیۆنێک نییە بتوانێت لە ماوەی سێ هەفتە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دوای ھەژماری دەستی رابگەیەنێت و بینێرێ بۆ دادگای فیدراڵی بۆ په‌سه‌ندکردنی". 

حه‌یده‌ر پێی وایه‌ ھەر گۆڕانکاریەک لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نارازیبوونی لیستە گەورەکانی لێدەکەوێتەوە و پرۆسەکە ئالۆزتر دەکات، له‌و رووه‌وه‌ ده‌ڵێت: "پرسیارێک کە پێویستە بکرێت، بۆ تەنھا دەنگدانی تایبەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێتەوە؟؟ بۆ ھی ھەموو عیراق ھەڵنەوەشێتەوە؟؟ لە نێوان ئەم ھەموو ئاڵۆزیە سیاسی و دەستوری و یاسایی یەدا، ئەگەر بەھێزە کە عیراق ناچاربێت ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان وەلاوە بنرێت و حکومەتی گوارئ دروست بکرێت و کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی نوێ دیاری بکات. 

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: بەرژەوەندی وڵاتان لە ساحەی سیاسی عیراق یەکتر دەبڕن و ھەڵبژاردنەکەش کێشەی زۆر تیادایە، ئەگەرێکی تر ئەوەیە کە ئەم ھەموو ھاتوو ھاوارە تەنھا لەبەر دەرنەچوونی چەند کەسایەتیەکی دیاری عیراق بێت زیرەکانە توانیبێتیان لایەنە نارازییه‌کان ببەنە ساحەی خۆیان و بەکاریان ھێنان بۆ ئەوەی لە ئەنجامی ھەژمارکردن دەریانچوێنن و دەنگی قەوارەکان گۆرانکاری بەسەر نەیەت بەلکو بەربژێرەکانی ناو قەوارەکان گۆرانکاریان بەسەر بێت، بەو شێوە پرۆسەی سیاسی رزگار دەکەن و بەردەوامی دەبێت.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌شڵێت: "بە پێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستن لە ئەمرۆدا ئەم دوو ئاراستە لە پێش پرۆسەی سیاسیە لە عیراق، ئەگەر قەبارەی قەوارەکان بە تایبەت لەناو ماڵی شیعە گۆرانکاری بەسەر بێت، لەوانەیە ببێتە ھۆی پێکدادانی چەکداری".

ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "وەک لەسەرەتاوەدووپاتمان کردوه‌تەوە ھەموومان لەگەل ئەوەین راستیه‌کان دەرکەوێت، بۆ مێژوو کاتی تەعدیلی یاسای ھەڵبژاردن پێم وتن ئەلکترۆنی متمانە پێکراو نییە، چونکە لە وڵاتی ھۆلەندا ویستیان دەنگدان لە بەشێکی بنکەکان بکەنە ئەلکترۆنی، رەتیان کردەوە چونکە سیستمەکە ئیختراق کرا، بە قسەیان نەکردم و زۆر متمانەیان بە خۆیان و جیھازەکان بوو".

ئەم وتارەی حەیدەر دوای ئەوە هات کە پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەی  نائاسایی خۆیدا و بە ئامادەبوونی 172 پەرلەمانتار کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجام درا، پڕۆژەیاسای هەموارکردنی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد و بڕیاریدا 100%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بە دەست بژمێردرێنەوە کە 12ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.