Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 04:06

به‌ڤیدیۆ.. به‌هۆی هه‌وره‌ تریشقه‌وه‌ مناره‌ی مزگه‌وتێک له‌ دیاربه‌کر رووخا

له‌ لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ تۆماركراوه‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی دوێنێ له‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی یه‌نیشه‌هیر له‌ كاتی بارانی به‌ خوڕدا، هه‌وره‌ تریشقه‌یه‌ك له‌ مناره‌ی مزگه‌وتی سومه‌ری دا و بووه‌هۆی رووخانی به‌شێك له‌ مناره‌كه‌.

خۆشبه‌ختانه‌ رووداوه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌.

مه‌همه‌ت چه‌تین، به‌رپرس له‌ شاره‌وانی دیاربه‌كر، سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ رووداوه‌كه‌ كاته‌كانی به‌ربانگ روویداوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ مناره‌یه‌كی مزگه‌وتی سومه‌ر كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گۆرپانی وێستگه‌ رووخاوه‌.

ساتی به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌ تریشقه‌ و رووخانی مناره‌كه‌ له‌ سنووری پارێزگای دیاربه‌كر كه‌ له‌ لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ تۆماركرابوو، بڵاوكرایه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.