Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:51

ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریی عێراق: ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانمان نییه‌

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى له‌ عێراق، ڕاگه‌یاندراوێكى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى له‌ عێراق، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ى تانه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق  له‌ مالپه‌رى فه‌رمى خۆى بلاوكرده‌وه‌و له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، كه‌ ده‌سته‌ى دادوه‌ریی ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانى له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراقى نییه‌.

راشیگه‌یاند" له‌ ئه‌گه‌رى بوونى سكاڵا له‌سه‌ر ساخته‌كاریی ، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانه‌وه‌ ئاراسته‌كرابێت و ئه‌وكاتیش پێویسته‌ سكاڵاكار له‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ند سكاڵا پێشكه‌ش بكات و هاوپێچى به‌ڵگه‌ى ته‌واو و ناوى ئه‌و كه‌سه‌ى تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه‌ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێی یاسا بابه‌ته‌كه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ 1881 سكاڵا دراوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران و تا ڕۆژى 4/6/2018 ژماره‌ى تانه‌دان له‌و بڕیارانه‌ی ده‌ركراون، گه‌یشتووه‌ته‌ 1221 تانه‌ و له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژدا له‌ ڕۆژى ناردنى بۆ ده‌سته‌ى دادوه‌ریی، سه‌رجه‌میان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.