Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:38

عه‌بادى: کۆمسیۆن به‌رپرسیاره‌ له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ساخته‌کاریه‌ى کراوه‌

حكومه‌تی عیراق داوا ده‌كات 5%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممه‌ 5/6/2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووەوە و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ژمارەیەك وێستگەی دەنگدان ئه‌وه‌ى دووپات كردووەتەوە كه‌ سه‌خته‌كارى له‌ ژمارەیەك وێستگەدا كراوه‌و ئێمه‌ش بەدواداچوون بۆ تانەكانی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەین و پێویستە رۆڵی دەستەی دادوەری و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن جیا بكرێتەوە .

به‌پێى هه‌والێكى مالپه‌رى "شه‌فه‌ق نیوز" ، حه‌یده‌ر عه‌بادى رایگه‌یاندووه‌، كه‌ لیژنەی لێكۆلینه‌وه‌ چەندین حاڵەتی ساختەكاری لە ژمارەیەك وێستگەی دەنگدان ئاشكرا كردووە و كۆمسیۆنیش بەرپرسیارەتی ئه‌مه‌ دەگرێتە ئەستۆى خۆى و له‌ بوونى ئه‌و حاله‌تانه‌ كۆمسیۆن به‌رپرسیاره‌.

عه‌بادی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی عیراق داوا ده‌كات 5%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه‌، هاوكات بڕیاریشیدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.