لەبارەی فرۆشتنی فڕۆکەی جه‌نگی ئێف-35، ئه‌نقه‌ره رایده‌گه‌یه‌نێت، 21ی ئه‌م مانگه یەکەم فڕۆكه‌ی له‌و جۆره دەگاتە دەست تورکیا.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی رووسی، مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێکدا وتوویه‌تی: ئێمە بە ئەمریکییەکانمان گوت وەڵامی هەڕەشە بە باشی نادەینەوە، ئێمە لەبارەی فڕۆکەی ئێف-35، رێکكەوتنمان هەیە، 21ی حوزەیران یەکەم فڕۆکە دەگوازرێتەوە.
مانگی ئادار/ مارسی رابردوو، لێژنەی به‌رگری له کۆنگرێسی ئەمریکا تایبەت بە خزمەتگوزاری چەک، تورکیای لە لیستی کڕیارانی فڕۆکەی ئێف-35 دوورخستەوە بەهۆی ئەوەی ئەنقەرە هەوڵی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکی ئێس-400 رووسی داوە، كه ئه‌ندامی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆیه).
فڕۆکەی ئێف-35، بە شێوەیەکی سەرەکی لە لایەن ئەمریکاوە خەرجییەکانی تەرخان دەکرێت، بەڵام له درووستكردنه‌كه‌یدا هەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، نەرویج، دانیمارک، هۆڵەندا و تورکیا هەماهەنگی ئەمریکایان کردووه.
ئه‌گه‌رچی تێچووی توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كان، تا گه‌یشتنه ئه‌نجامی كۆتایی بۆ درووستكردنی فڕۆكه‌كه، گه‌یشته 406 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڵام نرخی هەر فڕۆکەیەکی ئێف-35 لە ئێستادا، 94.6 ملیۆن دۆلارە و بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 2018 لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەکارهاتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.