Erbil 3°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:02

چاووش ئۆغڵۆ بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به‌ سووریا گه‌یشته‌ ئه‌مریکا

مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ كۆتاییهێنان و گه‌یشتن به‌ ئامانجێكی هاوبه‌شى شاری منبجی سووریا
Mevlut Cavusoglu and Mike Pompeo
کوردستان TV
100%

مه‌ولود چاووش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی خۆی به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ئه‌مریكا و سه‌باره‌ت به‌ ناكۆكییه‌كانی خۆیان  ده‌رباره‌ی باكووری سووریا و به‌تایبه‌تیی شاری منبجی ئه‌م وڵاته‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ كرد.

رۆژی رابردوو مه‌ولود چاووش ئۆغڵو به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانێكی دوو رۆژیی و دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

رۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی توركیا له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ نووسیویه‌تیی: مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ كۆتاییهێنان و گه‌یشتن به‌ ئامانجێكی هاوبه‌شه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی دۆخی شاری منبجی سووریا، به‌چه‌شنێك بگه‌نه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانانی كورد له‌م شاره‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و تاڕاده‌یه‌كیش ناكۆكیی و ته‌نگه‌ژه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ناتۆ كه‌م ببێته‌وه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌وه‌ته‌ی مایك پۆمپیۆ بووه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا توركیه‌كه‌ی ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.