ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی كونسوڵخانەی فەڵەستین دەكات و پەیامێكی سەرۆك بارزانی بە مەحموود عەباسی سەرۆكی فەڵەستین دەگەیەنێت.
هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا تەندروستیی مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین ناجێگیر بوو و نەشتەرگەری بۆ کرابوو، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی، پاشنیوەرۆی 22\5\2018، سەردانی کونسوڵی گشتیی فەلەستینیان لە هەولێر کرد.
بەرپرسەکەی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پەیامی پەرۆشی سەرۆک بارزانی و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستیی مەحمود عەباسیان گەیاند، نووسیویەتیش: ”ئومێدمان خواست خوای گەورە شیفای خێری بدات.
هەورامی دەڵێت، لە سەردانی كونسوڵی گشتی فەلەستین لە هەولێر پەیامی پەرۆشی سەرۆك بارزانی و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی مەحموود عەباسمان گەیاند و ئومێدمان خواست خوای گەورە شیفای خێری بدات.
لای خۆشیهوه كونسوڵی فەلەستین سوپاس و پێزانین بۆ پەرۆشی و پەیامی سەرۆك بارزانی دووپات كردەوە و ڕایگەیاند، گەل و حكوومەتی فەڵەستین هەمیشە سەرۆك بارزانی بە ڕابەر و هێمای دۆزی رەوای گەلی كوردستان دەزانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.