Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:13

بارسێلۆنا به‌سه‌رکه‌وتن کۆتایی به‌یاریه‌کانى له‌لالیگا هێنا

بارسێلۆنا به‌پاڵه‌وانى بوونى له‌خول كۆتایی به‌یاریه‌كانى هێنا له‌م وه‌رزه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ ، له‌هه‌فته‌ى 38ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، له‌دوا گه‌ڕى خوله‌كه‌ بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى میواندارى  ریال سۆسیدادى كرد ، بارسێلۆنا یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ل یانه‌ى میوان به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر . 

گۆله‌كه‌ى یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌ڕێگاى یاریزان  کۆتینیۆ  خولەکی ٥٧ تۆماری کرا

بارسێلۆنا به‌براوه‌بوونى له‌دوا یاری له‌م وه‌رزه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد كۆتایی به‌یاریه‌كانى هێنا له‌خول به‌پاڵه‌وانى بوونیان ، هه‌ر له‌و یاریه‌شدا بۆ ئینێستاى كاپتن دوا یاری بوو بۆ ناوبراو كه‌ دوای یاریه‌كه‌ مه‌راسیمێكى تایبه‌تى بۆ ڕێكخراو ڕێزی لێنرا . 

ئینێستا به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا بڕیاری واز هێنانى له‌یاری كردن دا له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى بارسێلۆنا ناوبراو له‌هاوینه‌دا به‌گرێبه‌ستێكى سێ وه‌رزه‌ ده‌چێته‌ خولى چینى  

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.