Erbil 32°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:30

ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا نازناوی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا

له‌یاری كۆتایی جام سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر بایرن میونشنى تۆمار كرد
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ له‌یاریگاى ئۆلۆمپى له‌شارى به‌رلین ، یاری كۆتایی جامى ئه‌ڵمانیا له‌نێوان بایرن میونشن - ئینتراخت فرانكفۆرت به‌ڕێوه‌چوو . 

ئینتراخت فرانكفۆرت توانى له‌و یاریه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بایرن میونشن تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، گۆله‌كانى فرانكفۆرت له‌ڕێگاى یاریزانان   ئانتى ریبیچ دوو گۆل ، میات گۆلێك تۆمار كران له‌خوله‌كه‌كانى 11، 82 ،90 .

تاكه‌ گۆلى بایرن میونشن له‌ڕێگاى یاریزان لیڤاندۆڤیسكى له‌خوله‌كى 52 تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌ تۆمار كرا .

ئینتراخت فرانكفۆرت به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر بایرن میونشن له‌یاری كۆتایی جامى ئه‌لمانیا توانى بۆ جارى پێنجه‌م له‌مێژوویدا ببێته‌ پاڵه‌وانى جامه‌كه‌ 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.