Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:28

مــارکــا : نێیمار به‌هاوڕێیانى ووتووه‌ وه‌رزى داهاتوو به‌درێسى ریال مه‌درید یاری ده‌کات

پێداگیره‌ له‌ڕۆیشتنى له‌ڕیزه‌كانى پاریس
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌ى ماركای ئیسپانی له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ،  نێیمار ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى یاریزانى ئێستاى پاریس سانجێرمان به‌هاوڕێیانى یانه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌ ، له‌هاوینه‌دا گرێبه‌ستم له‌گه‌ل پاریس سانجێرمان به‌كۆتا دێنم ، وه‌رزى داهاتوو به‌درێسى  ریال مه‌دریده‌وه‌ یاری ده‌كه‌م 

نێیمار ڕاشیگه‌یاندووه‌ باوكى له‌ئێستادا له‌گفتو گۆدایه‌ له‌گه‌ل به‌رپرسانى پاریس به‌مه‌به‌ستى كۆتایی هێنان به‌گرێبه‌سته‌كه‌م و ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى تازه‌م له‌هاوینه‌دا له‌گه‌ل ریال مه‌درید 

له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو پاش ده‌ست به‌كاربوونى راهێنه‌رى نوێى پاریس سانجێرمان ناوبراو به‌و مه‌رجه‌ یانه‌كه‌ى وه‌رگرتبوو كه‌نێیمار بمینێته‌وه‌ ، ماركا نووسیویه‌تى به‌هۆى پێداگیرى نێیمار له‌ڕۆیشتنى له‌یانه‌كه‌  پاریس راهێنه‌رى ناوبراوى ڕازی كردووه‌ له‌فرۆشتنى نێیمار به‌و نرخه‌ى كه‌یانه‌كه‌ دایده‌نێت 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.