دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تەواوی یارمەتیەكانی لە باكووری رۆژئاوای سوریا راگرت ، وەك هەنگاوێك بەوەی ئەمریكا جەخت دەكاتەوە لە كشانەوەی خێرا دوای شكستهێنانی تەواو بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش .
تۆڕی هەواڵی سی بی ئێسی تەلەڤزیۆنی لە سەر لێدوانی ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمریكا بڵاویكردەوە كە ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا بە دەیەها ملیۆن دۆلار لەو هەوڵانەی پێشووی ئەمریكا بۆ پشتیوانی سوریا و لێدانی توندەڕەوان و پاڵپشتی رێكخراوە سەربەخۆكان و دەزگا راگەیاندنە سەربەخۆكان و پاڵپشتی پەروەردەو فێركردن كەم دەكاتەوە .
ئەم بڕیارە بەر لە چەند هەفتەیەك وەرگیراوە ، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ داوای كردبوو كە پێداچوونەوە بە هەموو یارمەتیەكانی ئەمریكا بۆ سوریا بكرێت .
بەپێی سەرچاوەكە ، وا پێشبینی كراوە كە یارمەتیەكانی ئەمریكا لە ناوچەی باكووری رۆژئاوای سوریا كاریگەری گەورە ناكاتە سەر سوریا بۆ ماوەیەكی درێژخایەن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.