Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:09

یەکێتی ئەوروپا: هەڵبژاردنی عێراق هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دیموکراسی

ئەم هەڵبژاردنە یەكەم هەڵبژاردنە لە دوای داعش
یەكێتی ئەوروپا: هەڵبژاردنی عێراق هەنگاوێكی گرنگە بەرەو دیموكراسی
کوردستان TV
100%

یەكێتی ئەوروپا خواستی خۆی بۆ هاوكاری كردن لەگەڵ حكوومەتی نوێی عێراق پێشان دا و رایگەیاند كە ئەو هەڵبژاردنە هەنگاوێكی سەرەكی بوو بەرەو بنیاتنانی دیموكراسی لە عێراق و سەقامگیربوونی لەسەر ئاستێكی دووردا.

مایا كۆچیانچیچ، گوتەبێژی فەرمی كاروباری دەرەوەی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە عێراق هەڵبژاردنی ئەنجامدا وەك یەكەم هەڵبژاردن لە دوای داعش، كە ئەوەش هەنگاوێكی سەرەكی بوو لە رێگەی بنیاتنانی دیموكراسی لە عێراق.

زیاتر گوتی، پێویستە پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان بە خێرایی تەواو بكرێت و كێشەكان لە رێگەی رێوشوێنە یاساییەكان چارەسەر بكرێت و لە كۆتاییەكەی و بەپەلە ببێتە مایەی پێكهێنانی حكوومەتێك كە نوێنەرایەتی هەمووان بكات.

روونیشیكردەوە كە یەكێتی ئەوروپا وەك هاوبەشێك و پاڵپشتێكی بەهێزی عێراق دەمێنێتەوە و خواستی كاركردنی هەیە لەگەڵ حكوومەتی نوێ بەمەبەستی چەسپاندنی سەقامگیری و دیموكراسیەت لەو وڵاتە.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.