Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:23

پشووی سبەی فەرمانبەرانی کۆمیسۆن ناگرێتەوە

حكوومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێم: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 13 ئایاری كرایه‌ پشوو
کوردستان TV
#7
100%


بەپێی راگەیاندراوێكی سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوە كراوە پشووی رۆژی یەكشەممە 13ی ئایار فەرمانبەرانی كۆمسیۆن ناگرێتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا، ئه‌و پشووه‌ فه‌رمیه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ حكوومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 13/5/2018 راگه‌یه‌ندراوه‌، فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن ناگرێته‌وه‌.

ریاز به‌دران سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای له‌ ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست كرد، سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م بنكه‌ و ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن و فه‌رمانگه‌كانی كۆمسیۆن پابه‌ندی ده‌وامی فه‌رمی خۆیان بن.

هه‌ریه‌ك له‌ حكوومه‌ته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی 13ی ئه‌م مانگه‌یان به‌ پشووی فه‌رمی راگه‌یاندووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆخێكی ئارام بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بنكه‌ و فه‌رمانگه‌كانی كۆمسیۆنیش بتوانن ئه‌ركی خۆیان له‌ هه‌لاوێركردن و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.

كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی 24.5 ملیۆن ده‌نگده‌ری عێراقی به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرانه‌وه‌ و، له‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ڕێژه‌ی جیاواز به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا كراوه‌. هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه‌ حازم ره‌دینی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، دوورترین واده‌ بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كان، 48 كاتژمێر تێپه‌ڕ ناكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.