Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:34

‌یەپەگە: لە عەفرین 15 سەربازی تورکیامان کوشتووە ‌

یەپەگە: چالاکی شەڕڤانان لە عەفرین بەردەوامە
کوردستان TV
100%

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە رایگەیاند، لە ماوەی نۆ رۆژدا لە عەفرین 15 سەربازی تورکیا لەلایەن شەڕڤانانەوە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە رایشیگەیاندووە، چالاکی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرگری لە عەفرین بەردەوامە و رۆژانە چالاکی دژ بە سوپای تورکیا ئەنجامدەدەن.

هەر لە هەواڵەکەدا ئەوەش هاتووە، لە 29ی نیسانەوە تا 8ی ئایار ژمارەیەکی زۆر چالاکییان دژ بە سوپای تورکیا ئەنجامداوە، لە ئاکامی ئەو چالاکییانەشدا 15 سەربازی تورکیا کوژراون و پێنجی تریش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە ئاماژەی بەوەش داوە، ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا و گروپی چەکدارە هاوپەیمانەکان لە سەرەتای شەڕی شەڕڤانان و سوپای تورکیاوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 436 کەس.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.