Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:46

ئه‌نته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر ئۆدێنیزى تۆمار کرد

ئه‌نته‌ر میلان له‌پله‌ى پێنجه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌ به‌ 69 خاڵ
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى ئیتاڵیا ، ئۆدێنیزى میواندارى ئه‌نته‌ر میلانى كرد ، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا له‌به‌رده‌م هه‌واداران دووچارى شكستێكى گه‌وره‌ هات كاتێك یاریه‌كه‌ به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌نته‌ر میلان به‌كۆتا هات ، گۆله‌كانى ئه‌نته‌ر له‌خوله‌كه‌كانى  12 ، 43 ، 46، 71  له‌ڕێگاى یاریزانان ئەندریا رانۆکی ، راڤینا ئالکانتارا ، ماورۆ ئیکاردی ، بۆرخا فالیرۆ  تۆمار كرا .


ئه‌نته‌ر میلان له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى پێنجه‌ممه‌ به‌ 69 خاڵ ، ئۆدێنیزى له‌پله‌ى پانزه‌مه‌ به‌ 34 خاڵ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.