Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:12

ئه‌مریکا ناهێڵێت ئێران و رژێمى ئه‌سه‌د سوود له‌ ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کانى سوریا وه‌ربگرن

هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا
ئه‌مریكا ناهێڵێت ئێران و رژێمى ئه‌سه‌د سوود له‌ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانى سوریا وه‌ربگرن
کوردستان TV
100%

هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دۆێنى سێشه‌ممه‌ 1ى ئایارى 2018، ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیه‌تى دژى داعش و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ئۆپه‌ڕاسیۆنێك بۆ ڕێشه‌كێش كردنى داعش له‌ سوریا ده‌ستپێده‌كه‌ن.

ناوێرت له‌ ڕاگه‌یاندنه‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ ئاسان نابێت، به‌ڵام ئه‌وان متمانه‌یان به‌ خۆیان و هاوپه‌یمانه‌كانیان هه‌یه‌ و به‌هاوكارى ئه‌وان و هێزه‌كانی سوریاى دیموكرات كۆتایى به‌ داگیركردنى ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌هێنن و خه‌ڵكى سوریا له‌و گرووپه‌ تیرورستییه‌ رزگار ده‌كه‌ن.

هێزه‌ر ناوێرت هه‌روه‌ها وتى ئێمه‌ كار ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى و هاوكارانمان هه‌ر  وه‌ك توركیاى هاوپه‌یمانێكى ناتۆ و هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانى ترى وڵاته‌كه‌یان وه‌ك ئیسرائیل و ئوردن و عێراق و لوبنان له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش ده‌پارێزن. 

هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساشدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ شوێن په‌نجه‌یه‌كى به‌هێز له‌ سوریا جێده‌هێڵێن كه‌ جارێكى تر داعش نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌كانى كارێك ناكه‌ن كه‌ ڕژێمى ئه‌سه‌د و میلیشیاكانى سه‌ر به‌ ئێران سود له‌ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان له‌ ده‌ستى داعش ببینن و به‌كارى بهێنن.

هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هاتووه‌ و وتى ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ كردارى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى جنێف به‌ پێى بڕیارى 2254ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، تا سوریایه‌كى سه‌قامگیر دروست بكه‌ین، ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ ئاینده‌یه‌كى سیاسى سه‌قامگیر له‌ ناوچه‌كه‌ دروست بكات و مافى عه‌ره‌به‌ سوونه‌كان و كورد و مه‌سیحى و توركمان و هه‌موو كه‌مینه‌كانى ترى ناوچه‌كه‌ به‌ چاره‌سه‌رى سیاسى بپارێزرێت و ڕێزیان بگیرێت.
 

وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.