Erbil 10°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:47

باوکی سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان وازهێنانى له‌و حزبه‌ ڕاگه‌یاند

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%


محه‌مه‌د سادق باوكى یوسف محه‌مه‌دى سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان،  یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وازهێنانى له‌ ڕیزه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ڕاگه‌یاند .

له‌ روونكردنه‌وه‌ى ناوبراودا له‌سه‌ر ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌ى هاتووه‌ ، له‌دوای به‌شداریمان له‌ بانگه‌شه‌ى یه‌كگرتوو بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، لێدوانمان داوه‌ بۆ كه‌ناڵى سپێده‌ ، به‌داخه‌وه‌ دوای لێدوانه‌كه‌ ته‌فسیرات و شڕۆڤه‌ و شێوێندراوى له‌قسه‌كان و هێرش بۆ سه‌ر خانه‌واده‌كه‌م و یوسف محه‌مه‌د كراوه‌ ،  بۆیه‌ ئه‌وه‌ وای كرد ئێمه‌ واز بهێنین له‌یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ، ساڵانى كاركردن و خزمه‌تمان له‌ڕیزى ئه‌و پارته‌دا به‌دڵسافى و نیه‌ت باشى بووه‌ ، به‌ڵام قسه‌ كردن له‌سه‌ر یوسف محه‌مه‌د لێدان له‌ناوبراو ته‌شهیر پێى ئه‌وا قابیلى قه‌بول كردن نیه‌ .

هه‌روه‌ها له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا راشیگه‌یاندووه‌: یوسف محه‌مه‌د په‌روه‌رده‌ى ده‌ستى خۆمه‌ و بۆ پاره‌ و سامان نه‌ژیاوه‌ تا بگات به‌ پۆستى باڵا و كورسى،  به‌م بابه‌تانه‌ بازاڕى خۆتان خۆش مه‌كه‌ن له‌پێناو لیسته‌كه‌تان ، خانه‌واده‌ى ئێمه‌ نیه‌ت باش و دیارن بۆ هیچ ئامانجێكى دونیاوى هه‌وڵمان نه‌داوه‌ .

محه‌مه‌د سادق له‌ كۆتاییدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت من لە ئێستاوە بێبەری بوونی خۆم لەو حیزبە رائەگەینم کە بەو شێوەیە مامه‌ڵه‌ لەگەڵ ئەندامە سەرەکییەکانی خۆیاندا دەکەن ئیتر ئەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم گەلە ستەمدیدەیە بكه‌ن. 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.