Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 14:21

دوای 7 ساڵ له‌ چاوه‌روانی بوو به‌ خاوه‌نی 6 منداڵ

چواریان كورن و دووانیشیان كچن
کوردستان TV
100%


له‌ وڵاتی مه‌غریب ژنێك له‌ دوای  حه‌وت ساڵ له‌ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ی ببێته‌ خاوه‌نی منداڵێك ، له‌ كۆتاییدا شه‌ش منداڵی به‌ جارێك ده‌بێت كه‌ چواریان كورن و دوانیشیان كچن .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری " ئه‌ره‌بیك پۆست " هاتووه‌ ژنێكی مه‌غریبی 6 منداڵی به‌ جارێك ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و ژنه‌ 7 ساڵه‌ له‌ چاوه‌روانی ته‌نیا یه‌ك منداڵدا بووه‌ و هه‌موو هه‌ولێكیشی داوه‌ تاكو منداڵ بخاته‌وه‌ و نه‌یزانیوه‌ كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ی چیه‌ .

له‌ 25ی نیسانی ئه‌مساڵ ئه‌م ژنه‌ مه‌غریبییه‌ به‌ جاریك 6 منداڵ ده‌نێته‌وه‌ كه‌ چواریان كورن و دووانیشیان كچن و ته‌ندروستی هه‌ر 6 له‌ منداڵه‌كان باش و جێگیرن ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ چاودێرییدا بن پزیشكان پێیان باشه‌ منداڵه‌كان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ به‌شێكی تایبه‌ت ، هه‌روه‌ها داواكراوه‌ گرنگییه‌كی تایبه‌ت به‌م منداڵانه‌ بدرێت و هه‌موو پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانیشیان بۆ دابینبكرێت .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.