وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە پۆستی 21 بەڕێوەبەری دەكات و لەسەر بنەمای " CV " كەسانی نوێ لە جێگەیان دانران. وەزارەتەكەیش دەڵێ، گۆڕانكارییەكان لەسەر بنەكای بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرەی پەروەردەیی ساڵی 2015 كراوە.
وهزارهتی پهروهرده رایگهیاند كه ئهمڕۆ یهكشهممه 29ی نیسانی 2018، بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پەروەردەیی ساڵی 2015، بڕیاریدا كه 21 بەڕێوەبەری پەروەردەی کە زیاتر لە 8 ساڵ خزمەتیان هەبوو، لە پۆستەکانیان ببهخشێت.
وهزارهتی پهروهرده راشیگهیاندووه كه لە مەراسیمێکی تایبەتدا ئهو بهڕێوهبهرانه ڕێزیان لێ نرا و لە شوێنەکەیان کەسانی دیکە و لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی CV دانران، دەشڵێت کە بەڕێوەبەرە نوێیەکان لە مەراسیمێکی جیادا بەخێرهاتنیان لێكرا و هیوای سەرکەوتن و کاری باشیان لێ کرا.
ئەمە یەکەم جارە کە وەزارەتی پەرورەدە گۆڕانکاریی گەورەی لەم شێوەیە ئەنجام دەدات و لەمەش گرنگتر هەڵبژاردنی ڕێژەیەکی بەرچاوی خانمانە بە ڕێژەی یەک لەسەر چوار بۆ پۆستی پەروەردەی قەزاکان و بڕیاریش وایە ئەم گۆڕانکارییانە بەردوام بن و لە ئایندەیەکی نزیکدا گۆڕانکاری لە چەندین پۆستی دیکەی بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکانی وەزارەتی پەروەردە ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.