مایك پەمپـیۆ، وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریكا دواى ئهوهى دوێنێ بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی داهاتووی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كە لە ساڵی 2015دا واژۆ كراوە، گەیشتە عەرەبستانی سعوودیە .
له لێدوانێكدا وەزیری دەرەوەی ئهمهریكا لە ریازی پایتەختی سعوودییەوە رایگەیاند، یەکگرتوویی وڵاتانی کەنداو زۆر گرنگە و پێویستە کار بۆ بەدەستهێنانی بکرێت.
هاوکات پەمپیۆ دڵنیایی دا بە سعوودیە، کە لە رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران دەکشێنەوە ئەگەر لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانیان نەگەیشتنە رێککەوتن بۆ چاکسازی تێیدا بە جۆرێک کە دڵنیایی بدات ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
مایك پەمپـیۆ، دوێنێ شەممە گەیشتووەتە عەرەبستانی سعوودیە، ئەوەش لە كاتێكدا دۆناڵد ترەمپ سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە بڕیارەكان سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.