کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، بەڵێنی دا بە داخستنی شوێنکار و تاقیگەکانی چەکی ناوەکی وڵاتەکەی لە مانگی ئایاری داهاتوودا، بەڵێنی ئەوەشی داوە، كه پرۆسەو چۆنییەتی داخستنی تاقیگەکانی بۆ رۆژنامەنووس و پسپۆڕەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور ئاشکرا دهکات.
لە کۆبوونەوە مێژووییەکەی رۆژی هەینیدا، سەرۆکی کۆریای باکوور ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەگەر واشنتن بە فەرمی جەنگی ١٩٥٠-١٩٥٣ ی کۆریا کۆتایی پێبهێنێت، ئەوا کۆریای باکوور هیچ پێوستییەکی بە بەرهەم هێنانی چەکی ناوەکی نابێت.
هەرچەندە تا ئێستا کۆریای باکوور پەیوەستبوونی خۆی بە داماڵینی تەواوەتی وڵاتەکەی، لە چەکی ناوەکی رانەگەیاندووە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی رێککەوتنێکی مێژوویی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ.
تێزانین رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٧ ی نیسان، کیم جۆنگ ئون، سهرۆکى کۆریاى باکوور، بهربهستێكى ٦٠ ساڵهى شكاند، سهردانى کۆریاى باشوورى کرد، بهپێ هێڵى سهربازى نێوان ههردوو وڵاتى بڕى، وا چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی ئایار یاخود حوزەیرانی داهاتوودا دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆن کۆ ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.