Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:32

واشنتن پۆست: قەتەر 150 ملیۆن دۆلاری داوەتە هەریەک لە قاسم سولەیمانی، بەرپرسێکی ئیداری لە سلێمانی

بۆ رزگارکردنی بارمتەکانی لەلایەن گرووپە چەکدارییەکان لە عێراق رفێندرابوون
کوردستان TV
#7
100%

له‌به‌رامبه‌ر‌ ئازادكردنی راوچییه‌كان، حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ ملیارێك دۆلار ده‌داته‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كانی عێراق و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ سلێمانی جێبه‌جێكراوه‌.

بۆ رزگارکردنی بارمتەکانی کە لە ساڵی 2015 لەلایەن گرووپە چەکدارییەکان لە عێراق رفێندرابوون، قەتەر 150 ملیۆن دۆلاری داوەتە هەریەک لە قاسم سولەیمانی، بەرپرسێکی ئیداری لە شاری سلێمانی و بەرپرسێکی میلیشیا شیعەکانی عێراق. ئاڵوگۆڕی پارەکەش لە شاری سلێمانی ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی چەند بەڵگەیەک کە دەست واشنتن پۆست کەوتوون قەتەر لە بەرامبەر ئازادکردنی 25 ھاوڵاتی وڵاتەکەیدا کە کۆتایی 2015 لە عێراق رفێندران نزیکەی یەک ملیار دۆلاری داوەتە بەرپرسانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی. واشنتن پۆست بەڵگەکانی لە دەزگای ھەواڵگری وڵاتێکی دراوسیی قەتەرەوە دەست کەوتوون.

بەگوێرەی بەڵگەکان دوای 17 مانگ لە رفاندنی 25 راوچی قەتەری دواجار لە شاری سلێمانی، رفێنەرەکان کە قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی كردوون لەگەڵ لایەنی قەتەری دەگەنە رێککەوتن.

قەتەر لە بەرامبەر ئازادکردنی 25 ھاووڵاتی وڵاتەکەی لە عێراق نزیکەی یەک ملیار دۆلاری داوەتە چەند گروپێک لەوانە: قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی و حیزبوڵای لوبنانی و چەند بەرپرسێکی تورک و سووری. شوێنی ئاڵوگۆری ئەو پارەیەش شاری سلێمانی بوو.

واشنتن پۆست دۆکیۆمێنەکان و ناو و چۆنیەتی ئاڵوگۆرکردن و گەیاندنی پارەکەی بە رفێنەرەکان ئاشکرا کردووە کە لە دەزگای ھەواڵگری وڵاتێکی دراوسێی قەتەرەوە دەستی کەوتووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی وڵاتەکە بکات.

بەڵگەکان تێکست مەسیجی ئاڵوگۆرکراوی نێوان باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیە.

کۆتایی 2015, 25 راوچی قەتەری ھاتبوونە ناو خاکی عێراقەوە. 9 لەو راوچییانە ئەندامی خانەوادەی میری قەتەر ئالسانی بوون.

قاسم سولەیمانی و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و حیزبوڵڵای لوبنان چەند بەرپرسێکی تورک و سووری ئەم دەرفەتە دەقۆزنەوە و لە رێگەی باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.

زەید بن سەعید ئەلخەیارین باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا لە نامەیەکدا دەنووسێ: "ئەمانە ھەموویان دزن، ئەم دەرفەتەیان قۆستوەتەوە".

ئەو گرووپ و کەسانەی پارەکەیان وەرگرتووە، ئەمریکا وەک تیرۆریست ناساندوونی و لەدژی ئەمریکان, کاتی وەرگرتنی پارەکەش کە نزیکەی یەک ملیار دۆلار بووە لە گەرمەی شەڕی داعش بووە.

لە بەڵگەکاندا دەردەکەوێت 50 ملیۆن دۆلار دراوەتە قاسم سولەیمانی و 25 ملیۆن دۆلاریش دراوەتە ئەبو حوسەین سەرکردەی کەتائیبی حیزبوڵڵا و 20 ملیۆن دۆلاریش دراوەتە بەرپرسێکی ئێرانی بەناوی بەنھای.

بەگوێرەی بەڵگەکان قەتەر بەڵێنیداوە جیا لەوەی کە پارەکە دەدات چەند سەربازێکی دەستبەسەر کراوی ئێرانیش کە لە سووریا گیراون ئازاد بکات.

قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی کارەکانی کردووە و رێگەی نەداوە بە ئاسانی راوچپیەکان ئاڵوگۆڕ بکرێن و داوای پارەیەکی زۆری کردووە.

لە نامەکانی نێوان باڵیۆزی قەتەر لە عێراق  و محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی سێ گرووپ و چەند ناوێک دەردەکەون لەوانە گرووپەکەی سووریا و گرووپەکەی عێراق و گرووپەکەی سلێمانی.

گرووپەکەی سوریا حیزبوڵا بوون و گرووپەکەی عێراق حەشدی شەعبی و گرووپەکەی شاری سلێمانیش سەربە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بوون. ھەر گرووپێکیش نوێنەرێکی ھەبووە و راستەوخۆ خۆیان نەچوونەتە ناو رێککەوتنەکە حکوومەتی قەتەریش بەھەمان شێوە نێوەندگیرێکی ھەبووە.

بۆ رزگارکردنی بارمتەکان، قەتەر ناچار بە پەیوەندی بووە بەو هێز و میلیشیایانەی لە عێراق رۆڵێکیان هەیە، بەڵام ئەم گرووپانە بەخۆڕایی ئەم کارەیان بۆ قەتەر نەکردووە.

دوای 17 مانگ لە رفاندنیان، دواجار لە شاری سلێمانی رفێنەرەکان لەگەڵ لایەنی قەتەری دەگەنە رێککەوتن و ھەر 25 راوچییە قەتەرییەکە بەسەلامەتی رادەستی حکوومەتی قەتەر دەکرێنەوە.

تا کاتی ئازاد کردنیشیان نزیکەی یەک ملیار دۆلاریان لە قەتەر وەرگرتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.