ئهمرۆ یەکشەممە 29/4/2018، بنیامین نەتانیاهۆى سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند" ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەموو کاتێک بەهێزترەو سەردانهكهى مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بۆ ئیسرائیل گرنگییەکی تایبەتی هەیە .
نەتانیاهۆ سوپاسی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئهمهریكاى کرد، بۆ بڕیارەکەی لەبارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم و جەختی لەوە کردهوە، کە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم دەرکرد و لە بڕیارەکەدا شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند.
ئەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا بووە هۆی ناڕەزایی توندی وڵاتانی عەرەبی و رایانگەیاند، کە ئۆرشەلیم پایتەختی فەلەستینە نەک ئیسرائیل.
پێشتر له رۆژی شەممە 28/4/2018، مایک پۆمپیۆ، کە رۆژی 26/4/2018 وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستبەکار بوو و سوێندی یاسایی خوارد، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعوودیەو بڕیارە دوای سعودیە، مایک پۆمپیۆ، سەردانی ئیسرائیل و ئوردنیش بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.