Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:03

دادگاى تاوانه‌کانى عێراق سزاى زیندانیکردن بۆ 19 ئافره‌تى ڕووسی ده‌رکرد

ئه‌ندامى ڕێكخراوى تیرۆریستى "داعش" بوون
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29/4/2018 دادگاى تاوانه‌كانى عێراق سزاى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ 19 ئافره‌تى ڕووسی ده‌ركرد، كه‌ پێشتر ئه‌ندامى ڕێكخراوى تیرۆریستى "داعش" بوون و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون.

تێزانین به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌وال تاكو ئێستا نزیكه‌ى 60 ئافره‌تى ڕووسی، به‌تۆمه‌تى هاتنیان بۆ ناو خاكى عێراق و په‌یوه‌ندى كردن به‌ داعشه‌وه‌، ده‌ستگیر كراون و بریاره‌ هه‌موویان دادگایی بكرێن. كه‌ 

هه‌روه‌ها له‌ مانگی نیسانى ئه‌مسالیشدا دادگاكانى عێراق سزاى زیندانیكردنى سێ ئافره‌تى قیرغستانی و دوو ئافره‌تى ئازه‌ربێجانى ده‌ركرد، له‌ مانگى شوباتى ڕابردووشدا سزاى زیندانیكردن بۆ 16 ئافره‌تى تورك ده‌ركرابوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.